قاسم عه‌تا وته‌بێژی سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌بو وه‌لید رایكردبێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ته‌له‌عفه‌ر نه‌كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش.
دوای ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه، ئه‌بو وه‌لید ناسراو به (
شێره‌كه‌ی مالیكی) به‌خۆی و 30 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه، دوای شكستهێنانی له‌پاراستنی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، ڕوویكرده قه‌زای شه‌نگال و خۆی ڕاده‌ستی پێشمه‌رگه كردووه، قاسم عه‌تا، وته‌بێژی سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه.
عه‌تا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: قه‌زا ته‌له‌عفه‌ر نه‌كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش و ئه‌و هه‌واڵانه‌شی باس له‌وه ده‌كه‌ن لیوا ئه‌بو وه‌لید هه‌ڵاتبێت و چووبێته هه‌رێم و خۆی ڕاده‌ستی پێشمه‌رگه كردبێت دوورن له راستیه‌وه.