بڕیارە رۆژی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان بەئامادەبوونی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، تاوتوێی كێشەی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بکات .
د. ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا بانگێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ دانیشتنی ژمارە دەی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق.
لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆبەوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كێشه‌كانى منداڵان و هاووڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرى (كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی)ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (٦٦) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان دەكرێت.