هێزی قودسی ئێران بەنیازه هێرش بكاته سهر كهركوك
هێزێكی فیرقەی 4ی فەیلەفقی قودس، سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران بەنیازە هێرش بكاتەسەر شاری كەركوكو هێزەكانی پێشمەرگەش كەوتوونەتە ئامادەباشییەوە.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگەدار هێزێكی فیرقەی 4ی فەیلەقی قودسی ئێرانی لە رێگەی فڕۆكەخانەی حوریەی كەركوك هاتنە ناو شارەكە؛ هێزەكە بە چەكی پێشكەوتوو لە خۆ ئامادەكردندایە بۆ ئەنجامدانی هێرشێك.
ماڵپەڕی (باسنیوز) کە ماڵپەڕی نزیک مەسرور بارزانیە لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كەركوك بڵاویكردەوە كە بەپێی زانیارییەكانیان ئەو هێزەی ئێران كە ئێسته لە شاری كەركوك لە خۆئامادەكردندایە بۆ ئەوەی لەم چەند رۆژەی داهاتوو هێرشێك ئەنجام بدەن و دوو لە بەرپرسی كورد بەقسەی خۆیان (فەیلەقی ئێرانی) كە خەڵكی كەركوك شانازی پێوە دەكات، بڕفێنن.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەمڕۆ دووشەممە 23-6-2014 هێزەكانی پێشمەرگە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو كەوتوونەتە خۆئاماباشییەوە و رێوشوێنی توندی ئەمنییان گرتووهتە بەر.
PM:04:45:23/06/2014