سەبارەت بە خۆکاندیدکردنی مامۆستا (شڤان سەعید) لە زیندان ڕوونکردنەوە دەدرێت

سەبارەت بە خۆکاندیکردنی مامۆستا (شڤان سەعید) لە زیندان بنەماڵەکەی ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت" ھەواڵی خۆ کاندیکردنی مامۆستا شڤان سەعید لە زیندان دورە لە راستی و رەتیدەکەینەوە".

خانەوادەی بنەماڵەی مامۆستا شڤان سەعید لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" مامۆستا شڤان سەعید بەرۆشکێ کە زیاتر لە شەش مانگە رفێنراوە و لە رێککەوتی ١٦/٢/٢٠٢١ لەدادگایەکی نا عادیل دا بە سزای شەش سال زیندانی لەگەڵ ھاورێکانی سزادران، دوای ئەم بریارە لە رێککەوتی ٢٠/٤/٢٠٢١ لە لایەن حزبێک بەناوی ھاوپەیمانی نیشتیمانی لە راگەیاندراوێکدا رایانگەیاند، لەگەل مامۆستا شڤان قسەمان کردوە و رازی بوە لەسەر خۆ کاندیدکردنی بۆ ئەنجۆمەنی نوێنەرانی عێراق".


لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئێمە وەکو بنەماڵەی مامۆستا شڤان ئەم ھەوالە رەتیدەکەینەوە کە خۆی کاندیدبکات و ھیچ پەیوەندیەکی بەم لایەن و باتەوە نیەو ئەم ھەنگاوە لەبەرژەوەندی کورەکەماندا نیە و خزمەت بە کەیسەکە ناکات، ئەمرۆ رێککەوتی ٢٧/٤/٢٠٢١ لە دوایین پەیوەندیدا لەگەڵ ئێمە ناوبراو ئاماژەی بەم بابەتە نەکردوە، ئەو ئێستا لە زینداندا نەخوشە و لە ئێستادا ھەموو ھەولێکمان تەنیا بۆ ئازادکردنیەتی، کە ئەم زیندانیانە خاوەن خەباتێکی مەدەنین نەک بە تەمای پۆست و خۆ کاندیدکردن کە مافی رەوای خۆشیانە، بەڵام دوای ئازادبونی خۆی بریاری سیاسی خۆی ئەدات.

ڕۆژی‌ ١٦ی‌ شووباتی ٢٠٢١، دادگای‌ تاوانەکانی‌ دووی‌ هه‌ولێر سزای‌ شه‌ش ساڵ زیندانی‌ به‌سه‌ر هەریەک لە (ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی‌، شڤان سه‌عید بەڕۆژکی، گوهدار موحەممەد زێباری‌ و هاریوان عیسا) سەپاند، هاوکات لەئێستاشدا کەیسەکەیان لە قۆناغی تەمیزکردندایە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: 

ھەواڵی خۆ کاندیکردنی مامۆستا شڤان سەعید لە زیندان دورە لە راستی و رەتیدەکەینەوە

رونکردنەوەیەک بۆ/ ڕای گشتی

مامۆستا شڤان سەعید بەرۆشکێ کە زیاتر لە شەش مانگە رفێنراوە و لە رێککەوتی ١٦/٢/٢٠٢١ لەدادگایەکی نا عادیل دا بە سزای شەش سال زیندانی لەگەڵ ھاورێکانی سزادران، دوای ئەم بریارە لە رێککەوتی ٢٠/٤/٢٠٢١ لە لایەن حزبێک بەناوی ھاوپەیمانی نیشتیمانی لە راگەیاندراوێکدا رایانگەیاند، لەگەل مامۆستا شڤان قسەمان کردوە و رازی بوە لەسەر خۆ کاندیدکردنی بۆ ئەنجۆمەنی نوێنەرانی عێراق.

ئێمە وەکو بنەماڵەی مامۆستا شڤان ئەم ھەوالە رەتیدەکەینەوە کە خۆی کاندیدبکات و ھیچ پەیوەندیەکی بەم لایەن و باتەوە نیەو ئەم ھەنگاوە لەبەرژەوەندی کورەکەماندا نیە و خزمەت بە کەیسەکە ناکات، ئەمرۆ رێککەوتی ٢٧/٤/٢٠٢١ لە دوایین پەیوەندیدا لەگەڵ ئێمە ناوبراو ئاماژەی بەم بابەتە نەکردوە، ئەو ئێستا لە زینداندا نەخوشە و لە ئێستادا ھەموو ھەولێکمان تەنیا بۆ ئازادکردنیەتی، کە ئەم زیندانیانە خاوەن خەباتێکی مەدەنین نەک بە تەمای پۆست و خۆ کاندیدکردن کە مافی رەوای خۆشیانە، بەڵام دوای ئازادبونی خۆی بریاری سیاسی خۆی ئەدات.

لێرەوە دوادەکەین کەیسی زیندانیانی بادینان نەکرێتە ماددەیەک بۆ توڵە و شەڕی سیاسی، ھەروەھا سوپاسی ھەموو خەلکی کوردستان، ھێزە سیاسیەکان، نەتەوە یەکگرتوەکا، رێکخراوە ناوخۆیی و جیھانیەکانی مافی مرۆڤ و نوێنەرانی ولاتان دەکەین لە ھەرێم و عێراق کە ھاوخەم و ھاکارمانن، داواش لە دادگای تەمییز دەکەین پێداچۆنەوەیەکی یاساییانە بکات و ئەم چالاکوان و رۆژنامەنوسانە ئازادبکات، چۆنکە بۆ ھەموو لایەک ئاشکرا بوە ئەم زیندانیانە بێ تاوانن و ئەم بریارە ناعادیلەی دراوە سومعەی ھەرێمەکەمان ناشرینتر دەکات.

ئازادی بۆ مامۆستا شڤان سەعید و ھاورێکانی کە لەسەر رەخنەو بیرورای جیاواز زیندانیکراون

بنەماڵەی مامۆستا شڤان سەعیدی بە ناحەق زیندانیکراو

٢٧ی ٤ی ٢٠٢١
دھۆک



PM:10:19:27/04/2021