کەشناسی: پلەی گەرمای شارەکانی باشوور بەرزدەبێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ کەشوهەوای سبەی پێج شەممە بڵاودەکاتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سبەی گۆڕانکاری تەواو بەسەر کەشوهەوادا دێت.
کەشناسی ئەوە دەخاتەڕوو کە سبەی پلەی گەرمای شارەکانی باشووری کوردستان لە نێوان ٢- ٣ پلە بەرزدەبنەوە، ئەمەش دوای بارانی دوێنێ دێت کە زۆر شوێن و ناوچەی هەرێمی گرتەوە.
PM:12:46:28/04/2021