نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە ئاستێکی بەرزدا جێگیرە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی نیسان نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بە بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووەو بەهاکەی لە ئاستێکی بەرزدا جێگیرە. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٤ هەزارو ٨٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ هەزار و ١٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار و ١٥٠ دینارە.

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٧٨ هەزار دینارە.



AM:10:55:29/04/2021