نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەهایەکی بەرزی تۆمارکرد

ئەمڕۆ شەممە ١ی ئایار کە سەرەتایی هەفتەیە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەهایەکی بەرزی تۆمارکرد.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٠٠ دینارە، ڕۆژی پێنج شەممە بە ١٤٧ هەزارو ٩٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٧ هەزار و ٦٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٣ هەزارو ٥٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ هەزار و ١٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار و ٢٥٠ دینارە.

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٧٨ هەزار دینارە.



AM:11:03:01/05/2021