لە شوینێکی گشتی هەولێر کە سێک بە گوولە کوژرا

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەولێر لە بەردەم شوقەکانی MRF کواتر ئۆتۆمبیلێکی لاندگرۆزەوە تەقە لە گەنجێک دەکرێت و دەمودەست دەکوژرێت.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی ٣١ ساڵە و بازرگانەو بە فیشەکی چەکی ئێمفایەر و دەمانچە کوژراوەو چەندان فیشەکی بەرکەوتووە.

رووداوەکە کاتژمێری چوار بووە، شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە کوژراوەکەش چەکی پێبووە. هەروەها باس لەوەش دەکرێت کە یەکێک لە تەقەکەرەکانیش برینداربووە.

زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بکوژەکان دوو کەس بوون و خووشکی یەکێکیان هاوسەری کوژراوەکە بووەو لێی جیا بۆتەوە.




PM:05:15:01/05/2021