وەفدێکی باڵای ئەمەریکا بەسەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک لە کوردستانە، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێم رایگەیاند" دۆستی زۆرتان له واشنتۆن هه‌یه و ئیداره‌ی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له پشتگیری و یارمه‌تیدانی ئێوه و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/5/5 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی كرد كه پێکهاتبوون له برێت مەکگورک ڕێکخه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئافریقا له کۆشکی سپی، دێریك شۆلێی، گەورە ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی دەرەوەی ئەمەریكا، جۆوی هوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک به وه‌كاله‌ت، خاتوو ده‌ینا سترۆل جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند ڕاوێژكاری دیكه‌ی ئیدارەی ئەمەریكا و به‌رپرسان له باڵیۆزخانه‌یان له به‌غدا و كونسولخانه‌یان له هه‌ولێر پێكهاتبوو".
لە راگەیاندنەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا باس لەوە کراوە" شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی سڵاو و ڕێزی سه‌رۆك جۆ بایدن و به‌ڕێزان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی ئه‌مه‌ریكایان به سه‌رۆكی هەرێم نێچیرڤان بارزانی گه‌یاند و دووپاتیان كرده‌وه كه هه‌ر له سه‌رۆك بایدنه‌وه تا به‌رپرسانی باڵای دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دۆستی زۆرتان له واشنتۆن هه‌یه و ئیداره‌ی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له پشتگیری و یارمه‌تیدانی ئێوه و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت".
هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " به بایه‌خه‌وه له هاوبه‌شی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت و گرنگی به پته‌وكردنی هاریكاریی درێژخایه‌نی نێوانیان ده‌دات".
"شانده‌كه ستایش و پێزانینی ئه‌مه‌ریكای بۆ ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر دووپات كرده‌وه و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی جددییه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی ده‌بێ به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها كاری هاوبه‌ش و هاریكاریی هه‌مووان له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا پێویسته".( راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێم ).
هەروەها هاتووشە " سەرۆکی هەرێم سوپاسی پشتگیری و یارمه‌تیی ئه‌مه‌ریكای بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و سه‌ردانی شانده‌كه‌ی به ناردنی په‌یامێكی ڕوونی ئه‌مه‌ریكا به مانای به‌رده‌وامیی پشتگیری و هاوكارییان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و موكوڕییان له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی بۆ نه‌هێشتنی یه‌كجاره‌كیی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و جێگیركردنی سه‌قامگیری له قه‌ڵه‌م دا".
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوەش کراوە "گفتوگۆی ستراتیژیی عێراق ـ ئه‌مه‌ریكا و گرنگیی به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان تیایدا، یادی 30 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی نه‌وای ئارام و ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له پاراستنی گه‌لی كوردستاندا، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ماهه‌نگییان بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون".
هەروەها ئەو وەفدە باڵایەی ئەمەریکا بە جیا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی پارتی مەسعود بارزانی و هاوسەرۆکانی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی کۆبووە.