مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، " له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا میوانداری داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و گرووپه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كات بۆ دۆزینه‌ی رێگه چاره و هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان".
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا نووسیویه‌تی: "نیگەرانم لە زیادبوونی توندوتیژی و دەستدرێژی بەرامبەر بە کچان و ژنان لە کوردستان، ئه‌مه دواکەوتووییە و دژی بەها بەرزەکانی کۆمەڵگەکەمانە، بۆیە سوورین له سەر ئەوەی كاربكه‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌م دیارده‌یه".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت "لە چەند هەفتەی داهاتوودا، میوانداری داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و گرووپەکانی کۆمەڵگەی مه‌ده‌نی ده‌كه‌م بۆ گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی رێگاچارەکان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان، لە پێناو ئامانجی هاوبەشمان کە کوردستانێکی سەلامەتترە بۆ هەمووان".
دەربارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی پرسی ژنان، سەرۆکی حکومەت دەڵێت "ئەمڕۆ گوێم لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هه‌رێم گرت دەربارەی بەرەنگاربوونەوە و سنووردانان بۆ ئە‌م دیاردەیه، وەک برەودان بە هۆشیاری کۆمەڵایەتی و ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسا کە یەکسانی پێشدەخەن و لە ئاست داواكاری و مافەکانی ئافرەتانە، هەروەها باشترکردنی دۆخی شێڵته‌ره‌كان".
ئەمڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان کرد.