کەشناسی هەرێم: لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پیشبینییەکانی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی شارەکانی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، باری کەش و هەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەینی، ئاسمانی سەرجەم شارەکانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبن و لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت، هاوکات پلەکانى گەرماش بەراود لەگەڵ ئەمڕۆدا کەمێک دادەبەزێت. 



AM:11:33:06/05/2021