بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ مامۆستایانی وانەبێژ ئاگادار دەکەنەوە رۆژی یەکشەممە و بەڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، سەردانی ناو دیوانی پەروەردە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠.
لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی سنوری پەروەردەکەیان دەکەنەوە ڕۆژی یەکشەممە ٩ ی ئایار سەردانی ناو دیوانی پەروەردە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی ١٢.
لە راگەیەندنەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پێویستە مامۆستایان پابەندی ڕێکارە تەندروستیەکان بن و دەمامک.