پەیکەری عەبدولرەحمانی پاشای بابان سووتێندرا


شەوی یەک شەممە پەیکەری میرنشینی بابان، عەبدولرەحمان بابان کە لە دەربەندی بازیان دانرابوو، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە سوتێندراوە، ئەمەش لە دوای سووتان پەیکەری فەقێ ئەحمەدی دارشمانە لە دەربەندی رانیە لە ئیدارەی راپەڕین دێت.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، مەمەند رەشید، بەڕێوەبەی شارۆچكەی تەكیە، دەڵێت " شەوی یەک شەممە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە، پەیكەری شێخ عەبدولرەحمانی پاشای بابان، لە ناوچەی دەربەندی بازیانی سنووری شارۆچكەی تەكیە سووتێندراوە".

ئەو بەرپرسە ناوچەیەیە دەسڵێت " ئاشکرای دەکات شوێنێ پەیکەرەکە کامێرای چاودێری لێ نەبووە، ئێمە لێكۆڵینەوەمان دەست پێکردووە و هێشتا بۆمان ئاشكرا نەبووە بە چ هۆكار و مەبەستێكەوە ئەو كارە نەشیاوە ئەنجام دراوە".

عەبدولرەحمان پاشای بابان (١٧٨٩- ١٨١٣)، بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ حوکمی فەرمانڕەوای بابانی کردووە، دانانی ئەو پەیکەرە لە دەربەندی بازیان پەیوەندی بە شەڕەوە هەیە کە لە دژی عوسمانییەکان لەو ناوچەیە بۆ بەرگری لە ناوچەکانی فەرمانڕەوای بابان ئەنجامی داوە.

سێ مانگ لەمەوبەریش لە دەربەندی رانییە لە ئیدارەی راپەڕین هاوشێوەی سوتان و شێواندنی ئەم پەیکەرە، پەیکەری فەقێ ئەحمەدی دارە شوانە رووخێنرا.




PM:04:04:10/05/2021