لە راگەیاندراوێکدا حکومەتی هەرێم پشووی رۆژانی جەژنی راگەیاند و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە سبی چوار شەممە دوامی فەرمییە، رۆژەکانی پشووش لە پێنج شەممەوە دەستپێدەکات و رۆژی یەک شەممە ١٦ ی ئایار دەوام دەستپێدەکاتەوە.
دەقی راگەیاندراوەکە:
بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە هاوڵاتییان و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بە گشتی دەکەین.
هاوڵاتیانی خۆشەویستیش ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی چوارشەممە دەوامی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەنها رۆژی پێنجشەممە کە یەکەم رۆژی جەژنە، دەبێتە پشوو.
دەوامی فەرمیش حەفتەی ئایندە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٥/١٦ دەست پێ دەکاتەوە.