كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" ئەمەی جولەكە دەیكات، جگە لەداگیركارییەكی بێ ڕەزای ئاشكرا، كۆمەڵكوژكردنی گەلێكی ستەملێكراوی خاك داگیركراوە و بەهەموو پێوەرێك تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە".
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند" به‌داخه‌وه جارێكی دیكه و له‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و له مانگی پێرۆزی ڕه‌مه‌زاندا، قه‌واره‌ی داگیركه‌ری جوله‌كه به دڕندانه‌ترین شیواز كه‌وته‌وه په‌لاماردانی نوێژخوێنانی مزگه‌وتی پیرۆزی ئه‌قسا و دواتریش موشه‌كبارانكردنی خه‌ڵكی بێدیفاعی فه‌له‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه و شه‌هید و برینداركردنی ده‌یان هاوڵاتیی كه له‌ناویاندا ژن و مناڵ هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە" ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی جوله‌كه ده‌یكات، جگه له داگیركارییه‌كی بێ ڕه‌زای ئاشكرا، كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌لێكی سته‌ملێكراوی خاك داگیركراوه و به‌هه‌مو پێوه‌رێك تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه، هیچ گه‌لێك هێنده‌ی گه‌لی كورد هه‌ست به ئازاری كۆمه‌ڵكوژیی و داگیركاریی ناكات كه هه‌ردولامان بوینه‌ته قوربانیی دڕنده‌یی دوژمنان و دوڕوییی ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و ترسنۆكی وڵاتانی عه‌ره‌ب و به‌ناو ئیسلامیی".
عه‌بدولستار مه‌جید له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا باسی لەوەشکردووە، ده‌بو یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی وڵاتانی عه‌ره‌بدله‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی جوله‌كه، ده‌سته‌به‌ری پاراستن و سه‌لامه‌تیی گه‌لی فه‌له‌ستین بێت، نه‌ك ئێستا به‌دیار كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌و خه‌ڵكه‌وه بێده‌نگ دابنیشن و به‌یاننامه‌ی شه‌رمه‌زاریی ده‌ربكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر زلهێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌یانه‌وێت جۆرێك له ئارامیی بۆ ئه‌م ناوچه‌یه بگه‌ڕێته‌وه، پێویسته ماف بۆ ئه‌م دو نه‌ته‌وه و گه‌له ژێر ده‌سته و چه‌وساوه‌یه بگه‌ڕێننه‌وه، با سته‌مكارانیش دڵنیابن، چه‌نده دڵڕه‌ق و دڕنده‌بن، چه‌نده درێژه به سته‌م و كاولكاری و كوشتن و داگیركاریی بده‌ن، ئه‌وه‌نده‌ش ته‌مه‌نیان كورتتر ده‌بێت و له كۆتایی خۆیان نزیكتر ده‌بنه‌وه.