دووه‌مین كەشتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان فرۆشرا
دووه‌مین باری که‌شتییه نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان فرۆشراوه و بڕه‌که‌شی 106 ملیۆن دۆلاربووه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕویته‌رز له‌زاری وته‌بێژێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بڵاویکردووه‌ته‌وه که دووه‌مین که‌شتییه نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان که یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌ڵگرتبوو، فرۆشراوه و نرخه‌که‌شی 106 ملیۆن دۆلاربووه .
بەپێی راپۆرتەكە نه‌وته‌که‌ی هه‌رێم به كه‌متر 13 دۆلار له نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه جیهانییه‌کاندا فرۆشراوه، ده‌شڵێت فرۆشتنی به‌م نرخه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که جۆری نه‌وته‌که پێکهاته‌ی گۆگردی زیاتره و ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌یکڕێت ده‌بێت سه‌ره‌تا گۆگرده‌که‌ی لابه‌رێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌تی به‌غداوه خراونه‌ته سه‌ر کڕیاران، کاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
وته‌بێژه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی ڕوونکردووه‌ته‌وه که ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش خراوه‌ته هالک بانک له تورکیا.
PM:11:42:24/06/2014