پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكردەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان بەشێوەی سێ رۆژ بە سێ رۆژ لە نێوان ئامادەیی و بنەڕەتیدا دەستیپێكردەوە.

لای خۆشییەوە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم کۆمەڵێک بڕیار و رێنمایی بەناوی وەزارەتی تەندروستی هەرێمەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ناو پۆل لە یەکشەممە ١٦/ ٥ /٢٠٢١ بەشێوازی بەنۆرە (تناوب) ، بۆ قۆناغی (یەکەمی بنەڕەتی تا یازدەیەمی ئامادەیی)ی ( حکومی - ناحکومی ) و ئەو قوتابخانانەی گوندەکان، کە پێشتر سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەوامیان کردووە لەسەر یەک، بەهەمان شێواز بەردەوام دەبن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دایکان و باوکان سەرپشک کراون لە ناردنەوەی منداڵەکانیان بۆ قوتابخانە و دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوام بن لە خوێندن، هەروەها رێکارەکانی خۆپارێزی لە قوتابخانەکان دەگیرێتە بەر.



AM:09:19:16/05/2021