ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە خوێندکارێکی تەمەن ١٢ کەوتە ناو رووباری زێی گەورە و خنکا.
بەپێی زانیارییەکان روداوەکە کاتژمێر ٣:٥٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، روویداوە و مێردمنداڵەکەش ناوی (ع، ح، ب)ە کە تەمەنی ١٢ ساڵە و خەڵکی ناحیەی بشیریان سەر بە قەزای بەردەڕەشە.
هەروەها دوای روداوەکەش تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان هێناوەتە دەرەوەو رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٥ی ئایار خێزانێکی سێ کەسی کە لە دایک و باوک و منداڵێک پێکهاتبوون، لە سەیرانگای گەلی عەلی بەگ خنکان.