دوێنێ لەناکاو تەیب ئۆردوغانی سەرۆکی تورکیا بە میدیاکانی راگەیاند" فەرماندەی باکوری سوریای پەکەکە، سۆفی نورەدینی مان کووشتووە، بەڵام ئەمرۆ هەپەگە ئۆردوغانی بەدرۆخستەوەو رایگەیاند" ئەو هەواڵانەی بەمدواییە لەسەر هێزەکانمان و فەرماندەکانمان بڵاودەکاتەوە هیچ ڕاستییەکیان نییە”.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، رایگەیاند " "دەوڵەتی فاشیستی تورک، لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان شتێکی سەر نەخستووە، بۆیە کەوتووەتە درۆکردن، ئەو هەواڵانەی بەمدواییە لەسەر هێزەکانمان و فەرماندەکانمان بڵاودەکاتەوە هیچ ڕاستییەکیان نییە”.
نزیکەی مانگێکە سووپای تورکیا لە ناوچەی زاب دەستی بەهێرشێکی بەرفراوان کردووەو رۆژانە بەپێشکەوتووترین چەکی ناتۆ بۆردومانی پێگەکانی پەکەکەو ناوچەکانی باشووری کوردستان دەکات.