نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ دیاریکرا

وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" نرخی وەرگرتنی گەنجی جوتیاران بۆ ئەمساڵ دیاریكراو بۆ هەر تەنێك لەمساڵدا بڕی 50 هەزار دینار زیادكراوە". 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم ئامادەکاری دەکات و لەرۆژانی داھاتودا بڕی ئەو گەنمەی کە بۆ ئەمساڵ وەردەگیرێت، رادەگەیەندرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە بۆ هەر تەنێک لەمساڵدا بڕی 50 هەزار دینار زیادکراوەو نرخەكان بۆ هەر تەنێك بەمجۆرەن:

1.گەنمی نمرە یەک بە 610 هەزار دینارە.

2.گەنمی نمرە دو بە 530 هەزار دینارە.

3. گەنمی نمرە سێ بە 470 هەزار دینارە.



AM:10:10:21/05/2021