بوومەلەرزەی هەرێم لەسەر بوومەلەرزەکەی پێجوێن زانیاری وردی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بوومەلەرزەی هەرێم لە بارەی بوومەلەرزەکەی شاری پێنجوێنەوە، ڕایگەیاند " کاتژمێر ٧:٢٦خولەکی بەیانی ئەمڕۆ (هەینی) بوومەلەرزەیەک بەگوڕی زیاتر لەسێ پلە لەسەر پێوەری ریختەر لە قەزای پێنجوێن ڕوویدا".  
  
لەو راگەیاندراوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم دەشڵێت " کاتژمێر  ٧:٢٦ خوولەکی بەیانی ئەمڕۆ (هەینی) بوومەلەرزەیەک بەگوڕی زیاتر لە ١:٣ پلە لەسەر پێوەری ریختەر لەقەزای پێنجوێن ڕوویداوە".  

"شوێنی ڕوودانی بوومەلەرزەکە بەدووری 18 کیلۆمەترەوە بووە لەسەنتەری قەزاکە و بەقوڵایی هەشت کیلۆمەتر بووە لە ناخی زەویدا".  
دوو مناگ لەمەوبەر چەند بوومەلەرزەیەکی بەهێز لەو شارە روویداو زەرەری گیانی لێنەکەوتەوە، بەڵام زیانی مادی هەبوو.




PM:02:07:21/05/2021