به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی رایدەگەیەنێت" ئه‌مڕۆ هاوڵاتییەک كه له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی كاریده‌كرد، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌مردوی دۆزرایه‌وه".
سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە تیمەكانمان تەرمی پیاوێك بەناوی (ع، ح، ب) تەمەن ٥٠ ساڵیان گواستووەتەوە بۆ پزیشكی دادی شاری سلێمانی".
باسی لەوەشکرد، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان پیاوەکە گوللـه‌یه‌ك به‌سه‌ریه‌وه بووه و ده‌وترێت بازرگانه و له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی شاری سلێمانی كاری كردووە.