پارتی یەکێتی تۆمەتبار دەکات کە داهاتەکانی حەوت دەروازە سنوریەکەی پارێزگای سلێمانی بەتەواوی نانێرێتەوە بۆ سەر داهاتی هەرێم، یەکێتیش داوای ئاشکراکردنی داهاتی نەوتی هەرێم دەکات.
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان لە کۆبوونەوەکەدا وتی " پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌سمی رایگه‌یاندوه، مانگانه سه‌رجه‌م داهاته ره‌سمییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، به‌ڵام وه‌ك پرسیارمان كردوه له‌ئێستادا ته‌نها له ٣٠% پاره‌ی مووچه ئاماده‌یه، بۆیه پێویسته وه‌زیری دارایی بێته په‌رله‌مان و روونكردنه‌وه بدات".
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" چه‌ندیجار داوای لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌مان كردوه، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و پرسه گرنگه نه‌خراوه‌ته دایشتنی په‌رله‌مانیشه‌وه، بۆیه به‌ره‌سمی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ین له‌حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی كه چه‌ند پاره بۆ مووچه ئاماده‌یه و هۆكار چیه پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراو نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم".
هەر له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران گۆڕان و یەکێتی و پارتی داوایان له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد كه كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان تایبه‌ت بكرێت به پرسی لابردنی پاشكه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.