ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ لەکاتی کردندا کەوتەژێر تراکتۆرەکەی و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەكاتژمێر ٦:٠٠ جوتیارێكی گەنج بەناوی (ع، ح، ب) تەمەن ٢١ ساڵ لەكاتی كێڵانی زەوییەكەی كەوتە ژێر تراكتۆرەكەیەوە دەست بە جێ گیانی لەدەستدا.
باسی لەوەشکردووە، ڕووداوەكە لە شارەدێی دارەتووی سەر بە شارۆچكەی بەردەڕەشی پارێزگای دهۆك ڕوویداوە، لە ئێستاشدا پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەكە كردووە.