تەندروستی سلێمانی: ٣ تووشبوو بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣ تووشبوو گیانیان لە دەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمشەو لە راگەیاندنی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ئەوەی خستەڕوو کە ١٠ تووشبوو لە ژێر ئامێری CPap دان، هەروەها ٢٣ نەخۆش لە ژێر چاودێری چردایە.
بەپێی ئەو خشتەیە ١٠٤ تووشبوو لە نەخۆشخانەدا ماوە، ٢٧ تووشبووی نوێ داخڵکراون و، ٢٢ تووشبووش چاکبوونەتەوەو لە نەخۆشخانە دەرچوون.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا، ٦٥٥ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٨٥٥ توشبوو چاکبونەتەوە، ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.
AM:12:24:27/05/2021