کۆمپانیایەکی خاشاک پاککەرەوەی چوار قەزای هەولێر کارەکانی رادەگرێت..( وێنە )

بەهۆی خەرجنەکردنی پشکی پارەکانیانەوە، کۆمپانیایایەکی خاشاک پاککەرەوە کە چوار قەزای گەورەی هەولێر پاک دەکاتەوە، سێ رۆژە کارەکانی راگرتووە.

بەهۆی نەدانی پارەی كۆمپانیای، پاپا گرووپ لە لایەن حكومەتەوە كارەكانی كۆ كردنەوەی خۆڵ و خاشاکی لە هەر چوار قەزای سۆران راگرتووە.

نەوزاد حەمەد ئاغا، سەرپەرشتیاری كۆمپانیای پاپا گرووپ لە رواندز، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ماوەی چوار مانگە حكومەت هیچ بڕە پارەیەكی بۆ ئێمە خەرج نەكردووە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی قەرزێكی زۆرمان بكەوێتە لای حكومەت، بۆیە ناچار بووین كارەكانمان لە سنووری هەر چوار قەزای سنووری دەڤەری سۆران رابگرین تا ئەو كێشەیە چارەسەر دەكرێت"

 سەرپەرشتیاری كۆمپانیای پاپا گرووپ وتیشی " بڕ پارەكەی کە حكومەتی هەرێم دەبێت خەرجی بکات بۆ کۆمپانیاکەمان ٤ ملیارد دینارە".

ماوەی سێ رۆژ کۆمپانیای پاپا گرووپ کە تاکە کۆمپانیای پاککەرەوەیە، لە هەر چوار قەزای سۆران، رواندز، چۆمان، مێرگەسۆر کارەکانی راگرتووەو ئەمەش بۆتە هۆی کۆبوونەوەی خشڵ و خاشاکێکی زۆر کە بەتەواوی سیمای ئەو شارانەی شێواندووە.




AM:11:55:27/05/2021