منداڵێکی تەمەن (١٢) ساڵ لەئاوی زێی گەورەدا خنکا

دوێنێ چوارشەممە ٢٦ی ئایار منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بەناوی (ع، ح، ب) دانیشتوی قەزای ئاکرێ لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا و تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکەیدا خۆی هەڵداوەتە نێو ئاوی زێی گەورە بە مەبەستی مەلەکردن و دواتریش خنکاوە.



PM:01:41:27/05/2021