هەرچەندە تائێستا چەند شەڕێکی کەمی قورس لەنێوان پێشمەرگەو چەکدارانی داعش لەناوچە جێانکۆکەکان روویداوە، زۆربەی رۆژ بەرەکانی شەڕ جگە لەبۆردومانی یەکتر شەڕو هێرشی ئەوتۆی تێدا روونەداوە، بەڵام رۆژانە چەکدارای داعش ئەفسەرانی پێشمەرگە دەکەن ئامانج.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەسپی میدیای راگەیاند کە دوای چەند رۆژێک لە شکستی سووپای عێراق لەموسڵ، چەكدارانی داعش لەدوورەوە، بە چەکی (قەناس) ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە دەکەنە ئامانج و تا ئێستا بەم هۆیەوە چەند ئەفسەرێکی پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە دوا قوربانی دەستی داعش کە ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کردۆتە ئامانج گیان لەدەستدانی ئەفسەرێکی هێزی پێسمەرگەیە رۆژ ٢٤ی حوزەیران لە جەلولا کە بەپلەی (عەقید) بووە. سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە رێوشوێنی پێویستی بۆ ئەم کێشەیە گرتۆتە بەرو بڕیاری پێویست دراوە بۆ کەمکردنەوەی زیانە گیانییەکانی نێو ریزەکانی پێشمەرگە.