بارزانی بۆ کەرکوک و نێچیرڤان و نەجمەدین کەریم بۆ تورکیا رۆشتوون

سەرۆکی هەرێمی (ماوە بۆ درێژکراو) ئەمرۆ بەسەردانێک دەچێتە پارێزگای کەرکوک، سەرۆکی حکومەت و پارێزگای کەرکوکیش بەسەردان گەیشتنە تورکیا.
لەسەردانێکی چاوەڕوانەکراودا بارزانی گەیشتە پارێزگای کەرکوک بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەو دامەزراوەکانی شارەکە (وەک میدیاکانی پارتی باسی لێوەدەکەن).
هاوکات هەر ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و د. نەجمەدین کەریم پارێزگای کەرکوک بەسەردانێک گەیشتنە تورکیا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ تەیب ئۆردوگان و بەرپرسانی تری ئەو وڵاتە.
سەفەرکردنی ئەو دووبەرپرسە کوردە بەیەکەوە بۆ لای تورکیا، لای چاودێران هەنگاوێکی باشە کە تا ماوەی چەند رۆژێک لەمەوبەریش پەیوەندی د نەجمەدین و پارتی و سەرکردەکانی لەو پەڕی خراپیدا بوو.
هاوکات بەپێی قسەی چاودێران پێشوازی بەرپرسانی تورکیا لە د. نەجمەدین کەریم کە جاران ئەو وڵاتە بەدۆستی پارتی کرێکارانی کوردستانی ناوزەد دەکرد، پێشکەوتنێکی پۆزتیڤی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانە.   
 




PM:01:31:26/06/2014