سلێمانی.. بڕیاری دامەزراندن بۆ ژمارەیەك فەرمانبەر دەرچوو

لە نوسراوێکدا سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌میشه‌یی كردنی 64 كارمه‌ندی گرێبه‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی راگه‌یاند.

به‌پێی نووسراوێك كه‌ واژووی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە تێیدا هاتووە، بڕیارمان دا بە دامەزراندنی ئەو بەڕێزانەی ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە، بە زنجیرە (1-هەڤاڵ مصصفی احمد) دەست پێدەكا و بە زنجیرە (64- ئارام حمەصالح) كۆتایی دێ بە شێوەی گرێبەست لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ/ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە ناونیشانی شایستە و مووچەی ناوبراوان بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (10) ساڵی 2019 خەرج دەكرێت لە ڕێكەوتی دەستبەكاربوونیان، تاكوو 31/12/2021، بە مەرجێك هیچ مووچەیەكی تریان لە حكوومەت نەبێ.

دەقی نوسراوەکە:


PM:12:17:31/05/2021