نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ١ ی حوزەیران نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بە بەراورد بە دوێنێ بەرزدەبێتەوەو، ١٠٠ دۆلار نزیک دەبێتەوە لە ١٥٠ هەزار دینار.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٥٥٠ دینار، دوێنێ بەیانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٢٥٠ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٨٢ هەزار و ٣٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢١٢ هەزار دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٨٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار و ٣٠٠ دینار.
- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٥٧ هەزار دینار. 




AM:11:11:01/06/2021