وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی دكتۆره باخان پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی ڕوونکردنەوە ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت" ئه‌و دكتۆره چوه‌ته ماڵیان و دوای تۆماركردنی وێنه و تۆماری ده‌نگی و گرته‌ی ڤیدیۆیی، هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی لێكردوه".
د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد" هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو پزیشکە ئافرەتە کە ناوی باخان ئازادە بەهۆی سکاڵایەکی ئەوەوە بووە".
وتیشی" دكتۆره باخان واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه‌ی ساخته‌كردوه، له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه پاره‌ی زیاتر له (شه‌ست) پزیشكی بردوه كه نزیكه‌ی (نۆ ملیۆن) دینار ده‌كات، هه‌ر بۆیه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه".
باسی لەوەشکرد، ئەو هاتووەتە ماڵی ئێمە و لە ماڵمان ماوەتەوە، بەڵام بە نهێنی وێنە و ڤیدیۆ و دەنگی من تۆمارکردووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوم لێدەکات، بۆیە من سکاڵام لەسەر تۆمارکردووە لە دادگای سلێمانی و دواتر کەیسەکە ڕەوانەی ئاسایشی سلێمانی کراوە.
دكتۆره شاناز نه‌قشبه‌ندی ئاشكراشیكرد، دكتۆره باخان كێشه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ مندا هه‌یه و ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بوه كه من كراوم به وته‌بێژی ته‌ندروستی له‌كاتێكدا وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته مافی خۆم بووە.