سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهپهیامێكدا بۆ پهرلهمان و لایهنه سیاسییهكان داوادهكات، دژى دهستدرێژیهكانى "پهكهكه" بوهستنهوه.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سهركۆنه و شەرمەزار دەکەم، پرسە و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی پێنج شەهیدەکە دەکەم و ھیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارهكان دەخوازم".
لەبەشێکی تری تویتەکەیدا سەرۆکی حکومەت داوا لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکات کە بە یەکدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بوەستنەوە.
بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون چوار پێشمەرگەی تریش برینداربوون.