دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە بەرزبوونەوەیەکی خەیاڵی کرد.
ئێستا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە هەرێمی كوردستان بە ١٥٠ هەزارو ١٠٠ دینار لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزارو ٧٠٠ دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرا.