بەهۆی سکاڵای رێکخراوێک، دادگای ههڵەبجه دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ نوخشە ناسیح ئەحمەد قائیمقامی پارێزگای هەڵەبجە دەکاتەوە.
رێکخراوی ههلوێست له بڵاوكراوهیهكدا ئاماژەی بەوەکردووە" پاش بڵاوکردنەوەی هەندێ بەڵگە لەسەر قایمقامی هەڵەبجە، قایمقامی هەڵەبجە لە دادگا سکاڵای لەسەر ڕێکخراوی هەڵوێست تۆمارکرد، گوایە بەڵگەی ناڕاستیان لەسەر بڵاوکراوەتەوە و تەشهیری پێکراوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، ڕێکخراوەکەمان لە دادگا و لە بەردەم دادوەر ئامادەبوو وە بەڵگەکانی خۆی خستەڕوو وتەی خۆی پێشکەشکرد دواتر لە بەرواری ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بڕیاری خۆی دا:
١- ڕەتکردنەوەی سکاڵای دژی ڕێکخراوی هەڵوێست.
٢- کردنەوەی دۆسیە بۆ قایمقامی هەڵەبجە بەمادەی (٣١٤) لە یاسای سزادانی عێراقی.