ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە هەرێمی کوردستان بە ١٥٠ هەزارو ٨٠٠ دینار لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی بە (سپی) ڕاگەیاند" نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزارو ١٥٠ دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەکرا".