نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ١٠ ی حوزەیران نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بە بەراورد بە دوێنێ بەیانی بەرزبۆتەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی بەم شێوەیە نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٥٠ هەزار و ١٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٨٢ هەزار و ٦٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢١١ هەزار و ٥٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٦٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار و ٣٧٥ دینارە.
- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٦٨ هەزار دینارە.




AM:10:14:10/06/2021