لەگەرمیان ٦ گەنج لەسەر تیک تۆک دەستگیرکران

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تیک تۆک ٦ گەنجیان دەستگیرکردووە.

     علی جەمال قەدوری بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند" دوای بڵاوبونەوەی ڤیدۆیەک لە تیک تۆک کەتێیدا چەن گەنجێک لەگەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار لەمارکێتێک سوکایەتی بەگەنجێک دەکەن و ئازاری دەدەن، ٦ گەنج دەستگیر کران".

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە دریژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت " دوای سکاڵای گەنجەکە پۆلیسی کەلاری کۆن شەش گەنجیان دەستگیرکرد دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دانیان ناوە بەوەدا کە سوکایەتیان بەسکاڵاکار کردوە".

عەلی جەمال قەدوری دەشڵێت " لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر هەر٦ بەپێی مادەی ٢ ی خراپ بەکارهێنانی موبایل بەندکراون".




PM:09:35:14/06/2021