هۆکاری نەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە ئاشکرا دەکرێت


وەزیری دارایی هەرێم و پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە تا ئێستا حکومەتی عێراق پشکی هەرێمی نە ناردووە، ئەم دوو بەرپرسە لە دوو دیدگای جیاوازەوە بۆ کێشەکە دەچن.

ئەمڕۆ دوو شەممە لە کۆبوونەوەی وەزیری دارایی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەی نەناردنی پشکی هەرێمەوە رایگەیاندووە" کە دەسەڵاتێکی قوڵ هەیە لەبەغدا رێگا نادات حکومەتی کازمی پارەکە بنێرێت و رەشبینی خۆی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان بەغداو هەولێر ئاشکرا کردووە".

لە لایەکی ترەوە، رێبوار كه‌ریم مه‌حمود ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنی ناردنی پاره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم داتاو زانیارییه‌كان ناداته‌ حكومه‌تی عێراق.

رێبوار كه‌ریم مه‌حمود ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی هیوا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "زیاتر له‌ دو مانگه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی عێراقی ساڵی 2021 دراوه‌، ئه‌و خاڵانه‌ی بۆ هه‌رێم سودیان هه‌یه‌، به‌ستراونه‌ته‌وه‌ به‌ ناردنی زانیاری و داتاوه‌،  له‌ په‌یوه‌ندیم به‌ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ دڵنیابومه‌وه‌ كه‌ هه‌رێم داتاو زانیارییه‌كان ناداته‌ حكومه‌تی عێراق، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنی هاتنی پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێم".

 راشیگه‌یاند، ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ به‌پێی یاساكه‌ پێویسته‌ هه‌رێم بیداته‌ به‌غدا بریتین له‌ (زانیاری ده‌رباره‌ی داهاتی نه‌وتی، داهاتی نانه‌وتی)، كه‌ ده‌بێت داخڵی سیستمی داهاتی عێراق بكرێت، هه‌روه‌ها (ژماره‌و ناو لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، داتای فه‌رمانگه‌ فیدڕاڵیه‌كان،...هتد).
رێبوار کەریم دەڵێت "وادیاره‌ هه‌رێمی كوردستان پێیوایه‌، ته‌نها رێكه‌وتنێكی سیاسی كردوه‌ و ئیتر وه‌ك جاران هیچ كێشه‌ی نابێت و پاره‌ی بۆ دێت".




PM:10:53:14/06/2021