مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە" ژمێریاری وانەبێژی ئاگاداری مامۆستایان دەكاتەوە، كە دوای گەڕانەوەی ڕەزامەندی دارایی بڕیارماندا بەخەرج كردنی كرێی وانەبێژی مانگی ١٠ی ٢٠٢٠ی مامۆستایانی میلاك". 

پەروەردەی ڕانیە باسی له‌وه‌ش كردووه‌، بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگا ئامادەییەكان دەكەینەوە، كەوا ئەمڕۆ سەردانی هۆبەی ژمێریاری بكەن بۆ وەرگرتنی پارەكە.



AM:09:02:17/06/2021