كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ دوای كڕینی حەبێك لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، دووچاری كێشەی زۆری تەندروستی دەبێت، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەك گیانی لەدەستدا.
نەبەز ڕەشاد لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" هێلین دوای ئەوەی بە ڕێگای ئۆنلاین دەرمانی قەڵەوبوون(mad max) داوا دەکات بە ڕێگای ئۆنڵاین بە دەستی دەگات، دوای خواردنی قوتویەکی بچوکی ئەو دەرمانە، هەست بە ئازاری زۆر دەکات لە ناو سکی، دەیبەن بۆ پشکنین و دکتۆر دەیبینێ، بە هۆی خواردنی ئەو دەرمانە پێنج گرێی لە ڕیخۆڵەی دروستبووە، دوای نەشتەرگەری دووبارە داخڵی نەخۆشخانە دەکرێتەوە، ئەو دەرمانە بەرگری لەشی لاواز دەکات یان نایهێڵێ، ئییتر کۆرۆنا ش لێدەدا، دواتر گیانی لەدەستدا".
بەپێی زانیارییەکان، ئەو كچە ناوی هێلین ئەحمەدە و خوێندكاری قۆناغی دووی پەیمانگایە و دەرچووە بۆ قۆناغی سێیەم، بەڵام بەهۆی كاریگەریی نەرێنی ئەو حەبانە، گیانی لەدەستدا.