نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لەدابەزین کرد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی. 

کەمێک پێش ئێستا نرخی‌ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دیناری‌ عێراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان بە ١٤٨ هەزارو ٧٠٠ دینار لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ٩٥٠ دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرا. 



PM:03:11:19/06/2021