ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان دەست لەكار دەكێشنەوە
راوێژكاری راگەیاندن لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لەكۆبوونەوەی سبەینێ یەكشەممەی پەرلەمانی كوردستان دوو پەرلەمانتار دەست لەكار دەكێشنەوەو پەرلەمانتارێكی نوێش سوێندی یاسایی دەخوات.
بە پێی خاڵی یەكەم، دووەم و سێیەمی راگەیەنراوەكەی تارق جەوهەر، راوێژكاری راگەیاندن لەپەرلەمانی كوردستان ، شامۆ شێخۆ نەعمۆ، سوێندی یاسایی دەخوات و لە جێی ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی فراكسیۆنی پارتی نوری حەمەعەلی، دەبێتە پەرلەمانتار لە لیستی پارتی.
هەروەها دەستلەكاركێشانەوەی مەولود باوەموراد لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی و دەرباز عەبدوڵڵا رەسوڵ لە فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەندامیەتی پەرلەمانی كوردستان قبوڵدەكرێت، كە هەردووكیان بوونە وەزیر لە كابینەی هەشتەم.
بە وتەی تاریق جەوهەر، ئەو كۆبوونەوەیە، دانیشتنی ئاسایی ژمارە (11)یە لەخولی گرێدانی دووەم، لەساڵی یەكەمی خولی هەڵبژاردنی چوارەم.
PM:02:13:28/06/2014