فەرماندەیی هێزەكانی یەكەی ٧٠ ئامادەیی دەربڕی هێزەكانی پشتیوانی دووی سەر بە یەكەكەی بخرێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" له‌نامه‌یه‌كی ره‌سمیدا، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی یه‌كه‌ی ٧٠ی پێشمه‌رگه كه ئاراسته‌ی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه كراوه، تیایدا ئاماده‌یی فه‌رمانده‌ییه‌كه بۆ وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌ربڕاوه، كه هێزه‌كانی پشتیوانی دوی یه‌كه‌ی حه‌فتا، بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، په‌یوه‌ست به‌و پرسه وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردو هێزه‌كانی پشتیوانی (یه‌ك و دو)ی یه‌كه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتا ده‌كات، له چه‌قی به‌رپرسیاریه‌تی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ش، بۆ دروستكردنی هێزێكی یه‌كگرتوی سه‌ربازیانه‌ی سه‌رده‌می داوا ده‌كات، له‌هه‌نگاوه‌كانی دادێت سه‌رجه‌م هێزه‌كان له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كۆببنه‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووه، هه‌نگاوی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كان بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ئه‌نجامی خێراتركردنی پڕۆسه‌ی رێفۆرمی سه‌ربازیه و ئاراسته‌ی كاروانی چاكسازیش له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی ده‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق له‌میانی دیداری له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه، ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوانه كرد‌و راشیگه‌یاند" دۆخی ئێستا و داهاتوی ناوچه‌كه، پێویستی به یه‌ككڕیزی و یه‌كگرتوی هێزێكی نیشتمانی تۆكمه‌ی پێشمه‌رگه هه‌یه و له‌مباره‌یه‌شه‌وه هاوكاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگیه‌كانمان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت".