سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامدا و داوایكرد، په‌يوه‌ندييه مێژووييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژەوه‌ندي هاوبه‌ش و دراوسێيه‌تي باش زياتر به‌ره‌وپێش بچن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا، له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له ئیبراهیم ڕه‌ئیسی كرد كه له‌لایه‌ن گه‌لانی ئێرانه‌وه به سه‌رۆك كۆماری نوێی وڵات هه‌ڵبژێردرا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
ئەوەش هاتووە، نێچیرڤان بارزانی، وێڕای دوپاتكردنه‌وه‌ی سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا، هیوای خواست له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك ڕه‌ئیسیدا، په‌یوه‌ندییه مێژویییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش، زیاتر به‌ره‌وپێش بچن و بواره‌كانی هاریكاری و هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردولا فراوانتر ببن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە" لای خۆیه‌وه ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، خۆشحاڵی و سوپاسیی خۆیانی بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزباییی نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی و هیوای به‌ره‌وپێشچونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان خواست".