فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی گوندێکی ئامێدی کرد

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندێکی ئامێدیان كرد لە پارێزگای دهۆك.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی قومری سەر بە ناحیەی كانی ماسی قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك بەچڕی بۆردومانكرد. 
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردومانەکەوە زیانێكی زۆر بە خانووبەرە و ئۆتۆمبێلی دانیشتوانی گوندەكە كەوتووە، هاوکات ئاگرێكی گەورە لە پوش و پاوەن و باخ و دارستانی گوندەكە كەوتۆتەوە و سەدان دۆنم زەوی كشتوكاڵی سوتان.  



PM:10:48:21/06/2021