بەگوێرەی راگەیەدنراوی سەرۆکایەتی هەرێم ئه‌مڕۆ هه‌ينى، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جان گادفره‌ى، نێرده‌ى تايبه‌تی ئەمریکا بۆ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌وه‌كاله‌ت و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبونه‌وه‌يه‌كدا دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و جموجۆڵه‌كانى داعشيان له عێراق تاوتوێكرد و جه‌ختييان له پێويستيى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان و هاريكارى و ميكانيزمێكى كاراى هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عيراق و پێشمه‌رگه به پشتگيريى هێزه‌كانى هاوپه‌يمان بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش، به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى بۆشاييى ئه‌منى كرده‌وه.
هه‌ردولا كۆك بون له‌وه‌ى به‌رده‌واميى په‌لاماره‌كانى داعش هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه و مه‌ترسيى جددين بۆ ئاسايش و ئاراميى عێراق و سوريا، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتانى ئه‌فریقاش، بۆيه داكۆكييان له‌وه كرده‌وه كه شه‌ڕى دژى داعش و توندڕه‌وى به ته‌نيا له رێگه‌ى سه‌ربازييه‌وه نابێت، به‌ڵكو ده‌بێ رێگه له هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى تيرۆر و توندڕه‌وى بگيرێت. له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه به دۆخى كه‌مپى هۆڵ له سوريا كرا و جه‌خت له پێويستيى كاركردن بۆ رێگرى له زه‌مينه‌ى توندڕه‌وى كرايه‌وه.
گرنگيى يارمه‌تيدان و هاوكاريكردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى شه‌ڕى داعش بۆ شوێنه‌كانيان، دوباره‌بونه‌ى به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى ئەمریکا و هاوپه‌يمانان له عيراق، هه‌وڵه‌كان و هاوبه‌شى و هاريكاريى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه، دۆخى ئێستا و داهاتوى سوريا و پرسى كورد له‌و وڵاته، كۆنفرانسى هه‌فته‌ى داهاتوى وه‌زيرانى وڵاتانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له رۆما و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه بون كه كونسوڵى گشتيى ئەمریکا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.