نرخی دۆلار بەرامبەر دینار نزمە
بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەنزمی ماوەتەوە هاوشێوەی دوێنێ و چەند رۆژی رابردوو کە بانکی ناوەندی پاڵپشتی دینار دەکات و بڕێکی زیاتر لە دۆلار دەفرۆشێت، بەمەش دینار بەرزبۆتەوە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینارە، دوێنێش بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٥ هەزار دینار و ٧٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠ هەزار و ٤١٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦هەزار و ١٥٠ دینار.
- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٦٣ هەزار دینار.
AM:10:56:27/06/2021