بەهۆی شکانی بۆرییەوە بەشێک لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر بێ ئاو دەبن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی تر لەهەولێر بۆڕی ئاوی ئیفراز (٣)هەولێر شکاو، بەهۆیەوە لە ٤۰٪ گەڕەکەکانی هەولێر بێ ئاو دەبن.

بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر لەڕاگەیەنروێکدا کە وێنەیەکی بۆ (سپی) نێردراوە تێیدا هاتووە" بەهۆی شکانی بۆری ئاوی ئیفراز سێ، لەسەدا (٤٠)ی گەڕەکەکانی شاری هەولێر بێ ئاو دەبن کە بریتین لە گەڕەکەکانی باداوە، فەرمانبەران، زانکۆ، ئیسکان و ژمارەیەک گەڕەکی دیکە کە دەکەونە باکوور و رۆژئاوای شاری هەولێر". 

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە دەست بە ئاوەوە بگرن و پارێزگاری لە بەفیڕۆدانی ئاو بکەن، تا کێشەکە چارەسەر دەکرێت. 



AM:11:51:28/06/2021