فەرمانگەى میدیا و زانیارى: هیچ کارمەندێکی ئیسرائیلی لە هەرێم نەکوژراوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" رۆژنامەیەکی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە شاری هەولێر، چەند کارمەندێکی ئەو دەزگایە کوژراون". 

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا هەواڵێكی ڕۆژنامەی (كەیهان)ی ئێرانی لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە ڕەت كردەوە و ڕایدەگەیەنێت" رۆژی سێشەممە رۆژنامەی کەیهانی ئێرانی، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە گوایا لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە شاری هەولێر، چەند کارمەندێکی ئەو دەزگایە کوژراون. ئەم جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە رەت دەکەینەوە و رای دەگەیێنینەوە کە ئەم هەواڵە راست نییە و هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نییە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە هەواڵانە، دروستکردنی ڕق و ناکۆکییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان".

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێم لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا داوای لە دەسەڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران كردووە ڕێگە لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە چەواشەکارییانە بگرن کە خزمەت بە پەیوەندییەکانی هەردوولا ناکات.



PM:07:38:30/06/2021